تویته‌ر قه‌یس خزعه‌لی بێده‌نگ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌ژماری تایبه‌تی قه‌یس خزعه‌لی، سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به شێوه‌یه‌كی كاتی داخستووه.
داخستنی هه‌ژماره‌كه‌ی له كاتێكدا، ئه‌مه‌ریكا خزعه‌لی و 3 به‌رپرسی دیكه‌ی عێراقی، به هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ خستووه‌ته لیستی سزاكان.
له‌ماوه‌ی رابردوو و به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، قه‌یس خزعه‌لی، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه میلیشیاكه‌ی هه‌ڵوێستی توندی هه‌بووه و ده‌ستی له كوشتنی خۆپیشانده‌ران هه‌بووه.
ئ. م