وه‌زیری پلاندان: هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن نزیكن
K24 - هه‌ولێر:
دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن نزیكن و هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هیچ گرفتێكی نییه و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌میش، كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان كراوه.
دارا ره‌شید، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی ژووری هه‌واڵی كاتژمێر 8، رایگه‌یاند، داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكان، هیچیان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق نین و له له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی یاسای بودجه‌شدا یه‌كده‌گرنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حکوومەتی هه‌رێم بە پێدانی شایستەکان ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە بکرێت.
وه‌زیری پلاندانان جه‌ختی له جددیبوونی هه‌ولێر كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته له به‌رامبه‌ر پێدانی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی هه‌رێم، به‌غداش شایسته دارایی و مافه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ستووری عێراق بدات.
ئ. م