یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێن
K24 – ههولێر:
حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
پەیامنێری كوردستان 24 رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بە دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی ھەرێمی كوردستان".
بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمییان لەسەر ئاستی بەشەکانیان بەدەستهێناوە.
چەندین جار یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوای دامەزراندنیان دەکرد، ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی لەبەرژەوەندی ئەوان دا.
بەهۆی قەیرانی دارایی کە لە ساڵی 2014ەوە بەردەوامە، بەشێکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ کارن و داوا دەکەن حکومەت دایانمەزرێنێت یاخود هەلی کار لە هەرێمدا لە رێگای کەرتی تایبەت زیاد بکرێت.