گۆڕانكاری ئیداری له ژمارهیهك پۆستی پارێزگای ههولێردا دهكرێت
K24- ههولێر:
دوای سوێند خواردنی پارێزگاری نوێی هەولێر گۆڕانکاری لە ئاستی پۆستەکانی بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و بەشێك لە ئیدارە خۆجێییەکان لە هەولێر دهكرێت.
لهمبارهشهوه عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دهكات: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فرسەت سۆفی وەك پارێزگار دەستبەکار دەبێت و دوای ئەوەیش دەست بە هەندێك گۆڕانکاری لە هەندێك پێگەدا دەکرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە پارێزگاکانی دیکەش بە پێویست دەزانێت سیروان بارزانی، ئهندامی سهركردایهتی ئەو حزبە دەڵیت: بەشێك لە بەرپرسان ماوەیەکی زۆرە لەو شوێنانەن و پێویستە بگۆڕدرێن.
له بهرامبهریشدا یەکێتی نایشاریتەوە، کە خواستی وەرگرتنەوەی پۆستی پاریزگاری سلێمانیان هەیە، بەڵام وهك عهدنان موفتی، ئەندامی سەرکردایەتی ئهو حزبه دووپاتی دهكاتهوه، پێویستیان بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و دانیشتنە لەگەڵ گۆران.
لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی زۆرینەی دهنگ یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی تا هەڵبژاردنی داهاتوو درێژکردەوە، بەهۆی ئەوەی تا ئیستاش کاتی هەڵبژاردنی داهاتوو دیار نییە، حزبەکان بە ناچاری پەنا بۆ گۆرانکاری پێشوەختە دەبەن.
H.B