كه‌شتییه‌كی ئاسمانی رووسی له دوای هه‌ڵدانی ده‌كه‌وێته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دیمیتری پیسكۆف، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین)، رایگه‌یاند، ته‌واوی ستافی كه‌شتی ئاسمانی (سۆیۆز ئێم ئێس 10) سه‌لامه‌تن.
كه‌شتی ئاسمانی (سۆیۆز ئێم ئێس 10)، له رێگه‌ی مووشه‌كێك به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان هه‌ڵدرا، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له مووشه‌كی هه‌ڵگری كه‌شتییه‌كه، به ناچاری له وڵاتی كازاخستان نیشتنه‌وه.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی رووسیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، به هاوكاری هێزی ئاسمانی رووسیا، پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنینیان به دوای كه‌شتییه‌كه‌دا ده‌ستێكرد و پرۆسه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرا.
ئێستاش لێژنه‌ی فریاگوزاری له ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی له رووسیا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له هۆكاری گرفته‌كه ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی نیشتنه‌وه‌ی ناچاری كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه بزانن.