به فه‌رمی ریال مه‌درید مێسی ژاپۆنی گواسته‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید گره‌وه‌كه‌ی له بارسێلۆنا برده‌وه و تاكیفۆسا كوبوی ژاپۆنی گواسته‌وه و بووه شه‌شه‌مین یاریزان له‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی زینه‌دین زێدان ده‌كه‌ن.
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی تاكیفۆسا كوبوی ژاپۆنی ته‌مه‌ن 18 ساڵی له یانه‌ی تۆكیۆ راگه‌یاند.
تاكیفۆسا كوبوی پێشتر له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2011 به گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام فیفا بارسێلۆنای ناچاركرد ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه ژاپۆنییه بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان سڕ كرا بوو.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه‌ی به 2 ملیۆن یۆرۆ گواستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسێلۆناش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌سه‌ر هێڵ بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی گره‌وه‌كه له ریال مه‌درید بباته‌وه.
تاكیفۆسا كوبوی وه‌ك یاریزانێك ناوه‌راستكاری پێشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له كۆی 16 یاری 5 گۆڵ و 4 ئاسیستی كرد بوو، به قاچی چه‌پ یاری ده‌كات و به مێسی ژاپۆن ناسراوه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ وه‌رزی داهاتوو له تیپی كاسیای دووه‌م ریال مه‌درید یاری بكات.