مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی شێخ عوسمانی سیرێ بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکیدا، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ عوسمان سیرێ کەسایەتیی ئاینی و زانای تەریقەتی نەقشبەندی دەردەبرێت.
لە پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت".
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شێخ عوسمانی سیرێ
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی ئاینی و کۆمەڵایەتی (شێخ عوسمانی سیرێ) م بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2109/11/22
H.J