ئه‌م مانگه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24- هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێرن و سەره‌تایی مانگی داهاتووش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندیدی راسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێرێت.
له‌كاتێكدا جارێكى دیكه باس لە رێککەوتنێکی سێ قۆڵی دەکرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت و گۆڕانيش پێشوازی لێ دەکات, بەڵام وه‌ك هێمن شێخانی, بەرپرسی مەکۆی هەولێری ئه‌و بزووتنەوەیه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، ئه‌وان مەرجیان هەیە, ئەویش ئەوەیە كه نابێت ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بێت، چونكه قسەکردن لە سەر دابەشکردنەوەی پۆستەکان کۆتایی هاتووە, به‌لام رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە بۆ دروستبوونی متمانە گرنگه.
له‌م باره‌یه‌وه زانا مه‌لا خالید، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ر له كۆتاییهاتنی مانگی 3، پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌ی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌ی یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرین، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوی داوتردا ئه‌و كاندیده‌ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپێردرێت و به‌ر له كۆتاییهاتنی مانگی 4، سه‌رجه‌می ئه‌و پرسانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەنگاوی سەرەکیی پێکهێنانی حکوومەتە. لە هەفتەی داهاتووشدا هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە لە پەرلەمانەوە چڕ دەکرێنەوە و یەکەم کاری پەرلەمانیش، هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ده‌بێت, لە نێو لایەنەکانیش نزیك بوونەوە لە سەر هەمواری ئەو یاسایە هەیە.
H.B