عێراقییه‌ك ژیانی 150 كه‌س ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی ئاراسته‌كردنی فڕۆكه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی په‌كخستووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا عێراقییه‌كیان ده‌ستگیركرد.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه "ئه‌و عێراقییه ناوی عه‌بدولمه‌جید ئه‌حمه‌د ئه‌لعانی یه و له كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكان ئێرلاینز كارده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی سیستمی ناڤیگه‌یشن (Navigation)ـی فڕۆكه‌كه‌ی په‌كخستووه ژیانی 150 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و میكانیكییه عێراقییه به‌هۆی ئه‌و كاره‌یه‌وه ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌خرێته زیندانه‌وه.