توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكى: ئێران تاكه براوه‌یه له عێراق
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "سوپای ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی عێراق", ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 بڵاوكرایه‌وه، كه باس له سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات له دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و وڵاته و ده‌ركه‌وتنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه ده‌كات، به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئێران بووه براوه‌ی یه‌كه‌م و نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتریش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه توندوتیژی گه‌ڕانده‌وه وڵات.
توێژینه‌وه‌كه له دوو به‌رگ پێكهاتووه و باس له‌وه ده‌كات، سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌جه‌نگا به‌ڵام نه‌یتوانی له‌لایه‌نی دابه‌شبوونی تایه‌فی وڵاته‌كه تێبگات و له جیاتی ئه‌وه، لۆمه‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراقییان ده‌كرد.
ئه‌مه‌ریكا و جه‌نگی عێراق
توێژینه‌وه‌كه له ژێر ناوونیشانی "سوپای ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی عێراق"ـه و جه‌نه‌رال رای ئۆدێرنۆ، سوپاسالاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی كردووه، تا 2013، دوای ئه‌ویش جه‌نه‌رال مارك میلی، سوپاسالاری ئێستا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌رچی له 2016ه‌وه راپۆرته‌كه ته‌واو بووه، به‌ڵام ئێستا بڵاوده‌كرێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه هه‌زار و 300 لاپه‌ڕه‌یه و نهێنی له‌سه‌ر زیاتر له هه‌زار به‌ڵگه‌نامه لادراوه، كه هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق له ساڵی 2003، هه‌ندێكیشیان باس له ده‌ركه‌وتنی داعش و فراوانبوونی هه‌ژموونی سووریا و ئێرانیش ده‌كات.
له پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه، كه هه‌ردوو ئه‌فسه‌ری خانه‌نشین كۆلۆنێل جۆی رایبۆرن و كۆلۆنێل فرانك سوبجاك, نووسيويانه، هاتووه: "له كاتی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه له ساڵی 2018، وا پێده‌چێت ئێران به‌هێزه و پاوانخوازیكردووه، زیاتریش وه‌ك تاكه براوه ده‌رده‌كه‌وێت له كۆی ئه‌و هه‌موو رووداوه".
زیانه‌كانی سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
نووسه‌ران ئاماژه به‌و زیانانه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایه‌نی سیاسیی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی گه‌یشتووه‌ته گه‌لی ئه‌مه‌ریكا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، له ماوه‌ی جه‌نگه‌كه، ئاسته‌نگی زۆر هه‌بوونه و به درێژایی ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بووه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، كه‌موكوڕی له سه‌ركرده‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه، كه له ره‌هه‌نده تایه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی عێراق تێنه‌گه‌یشتبوون، كه هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه‌یه.
ئه‌و توێژینه‌وه ره‌خنه‌ییه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌وڵه‌كان بۆ راهێنانی سوپای عێراقی به شێوه‌یه‌كی پێویست نه‌بووه، هێزێك درووستكراوه زیاد له پێویست پشتی خۆی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ستووه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی دیموكراسی مه‌رج نییه ببێته هۆی سه‌قامگیری، له‌كاتێكدا سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، هه‌ڵبژاردنی 2005 كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه، دۆخه ئاڵۆزتر بوو و ئاڵۆزییه نه‌ژادی و تایه‌فییه‌كان زیاتر بوون.
نه‌بوونی شاره‌زایی
جه‌نه‌رال رای ئۆدێرنۆ، كه چه‌ند خوولێك له وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق بووه، له پێشه‌كی توێژینه‌وه‌كه‌دا، روونی كردووه‌ته‌وه، "بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی، پێویسته زانیاریمان له باره‌ی ته‌واوی ئه‌و ژینگه‌یه هه‌بێت كه تێیدا ده‌بین، له‌گه‌ڵ زانینی ئاسته‌نگه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شوێنه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیانده‌ده‌ین سه‌ركه‌وتووبین، به‌تایبه‌تیش كاتێك رووبه‌ڕووی دو‌ژمنێك ده‌بینه‌وه، كه له ئێمه شاره‌زاترن له‌و شوێنه".
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بڕیاری زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ساڵی 2007 په‌سن ده‌كات و روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕیاره رۆڵێكی كاریگه‌ریی له سه‌قامگیری ئه‌منی هه‌بوو له وڵات، به‌تایبه‌تیش بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه توێژینه‌وه‌كه، به ره‌خنه‌وه بڕیاری باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای هه‌ڵسه‌نگاندووه، بۆ كشاندنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتبه‌ردانی هێزه‌كانی عێراق بوو به نائاماده‌یی و نه‌بوونی توانست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی كه له وڵات سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، سوپای ئه‌مه‌ریكا له پلانه‌كانیدا پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردبوو به ته‌واوه‌تی له عێراق ده‌كشێته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ك بوو له پێشبینییه‌كان، ده‌بوایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دانوستان له باره‌ی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كان بۆ راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی ده‌سپێكردبا.
مالیكی و گه‌ڕانه‌وه‌ی توندوتیژی و شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ریی
توێژینه‌وه‌كه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی و تایه‌فه‌گه‌ریی، بۆ حكوومه‌تی عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی و حكوومه‌ته‌كه‌ی به زیادبوونی شه‌ڕی تایه‌فی نێوان شیعه و سووننه تۆمه‌تبار ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا له رووی سه‌ربازییه‌وه گه‌ڕایه‌وه عێراق، به‌ڵام به‌سه‌ر شه‌ڕی سه‌ختی ناوخۆ و ده‌ركه‌وتنی داعش له‌گه‌ڵ 2014دا هاته‌وه، كه رێكخراوه‌كه وه‌كو هێزێك رووبه‌رێكی فراوانی له‌به‌رده‌ستدا بوو.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ساڵی 2003ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، دووره له كۆتایی، ئێستا جارێكی دیكه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق هه‌ن، كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له ساڵی 2014 گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هاوكاریكردنی عێراق له شه‌ڕی دژی داعش.
جه‌نه‌رال مارك میلی، سوپاسالاری ئێستای ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت: "توێژینه‌وه‌كه هه‌وڵی یه‌كه‌مه بۆ ده‌ستگرتن به توێژینه‌وه‌كانی جه‌نگی عێراق، توێژینه‌وه‌كانی دیكه‌ش، داهاتووى رۆڵی سوپای ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی عێراق نیشان ده‌ده‌ن".
بڵاوبوونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كوژرانی چوار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا له هه‌فته‌ی رابردوو، له‌كاتێكدا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه له‌و وڵاته، كه ژماره‌یان 2 هه‌زار سه‌ربازه.
كشانه‌وه له سووریا
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كۆتایی ساڵی رابردوو بڕیارێكی له ناكاوی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌ركرد، ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كه ناڕه‌زایی به‌رپرسانی باڵا و دیاری لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك له جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری و برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، به‌ڵام بڕیاره‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
لاى خۆیه‌وه لیندسی گراهام، گه‌وره سیناتۆری كۆمارییه‌كان، ره‌خنه‌ی له بڕیاری كشانه‌وه گرتووه له سووریا و ترسی خۆی له‌وه نیشانداوه هه‌مان ئه‌و رووداوانه‌ی له عێراق روویاندا، له سووریاش دووباره ببنه‌وه و دووباره گرووپه توندڕه‌وه‌كان بێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ونه مه‌ترسی.
گراهام له دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "ئه‌و شتانه‌م له عێراق بینیوه، ئێستاش هه‌مان ده‌بینم له سووریا رووده‌ده‌ن".
ئ. م