هۆزێکی چین لە جەژنی سەر ساڵ مووی باپیرانیان دەکەنە بارووکە

بە جلوبەرگێکی جیاواز ئاهەنگ دەگێڕن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5cd9ed19-90ad-4700-93a8-3154d5a617dc/021719RER.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

هۆزێک لە چین لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی تایبەت بە خۆیان، نەریتێکی سەیر جێبەجێ دەکەن.

 کچ و خانمانی هۆزی "مایۆی شاخ درێژ" لە دەیەم رۆژی ساڵی نوێی چینیدا بارووکەیەکی پان و پۆڕ و یەکجار قورس لەسەر دەنێن و بەم بارووکەیەوە دەبێت سەما بکەن.

بارووکەکە لە مووی باپیرانی خەڵکی هۆزەکە و خوری درووستکراوە، کچان هیچ زەحمەتییەک لە پۆشینی نابینن، بەڵکو زۆریش شانازی دەکەن کە لەم رۆژەدا بە هۆی بارووکەکە زۆر جوان دەردەکەون.

نەریتی پۆشینی بارووکەی درووستکراو لە مووی باپیرانیان، لەناو نەتەوەی مایۆدا زۆر بەربڵاوە،  نزیکەی 9 ملیۆن  کەسی سەر بەم هۆزە لە چین هەن کە زیاتر لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتدا نیشتەجێن و ژمارەیەکی زۆریشیان گوندنشینن.