سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسپانيا: سوێند به ئينجيل ناخۆم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانه سۆسياليستييه‌كه‌ى ئيسپانيا ره‌تيكرده‌وه، سوێند به ئينجيل بخوات و ده‌ستى له‌سه‌ر دابنێت.
له مه‌راسيمى سوێندخواردنيدا، (پيدرۆ سانچيس)، سه‌رۆك وه‌زيرانى سۆسياليستى ئيسپانيا ره‌تيكرده‌وه، سوێند به ئينجيل بخوات.
تۆڕى هه‌واڵى (بى بى سى) به‌ريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌رۆك وه‌زيرانه نوێيه‌ى ئيسپانيا رازيش نه‌بووه (خاچ) و درووشمه ئاينييه‌كان له مه‌راسيمه‌كه‌دا به‌رز بكرێنه‌وه.
(سانچيس) رابه‌رى سۆسياليسته‌كانى ئيسپانيا، بووه يه‌كه‌م (بێباوه‌ڕ/ملحد) له مێژووى ئيسپانيادا، پۆستى سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت بگرێته ده‌ست.
له مه‌راسيمى سوێند خواردنيدا، ناوبراو به‌ڵێنى دا، ئه‌ركه‌كانى خۆى له ژێر رۆشنايى (شه‌ره‌ف، ويژدان، دڵسۆزى بۆ پادشا و به‌رگرى له ده‌ستوورى ئيسپانيا) جێبه‌جێ بكات.
(سانچيس) ته‌مه‌نى (46) ساڵه. جێگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو (ماريانۆ راخۆ)ى گرته‌وه، كه به هۆى گه‌نده‌ڵييه‌وه پۆسته‌كه‌ى له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر