ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ناوخۆی عێراق و هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بدولره‌زا ره‌حمان فه‌زڵی، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی یاداشتێكیان بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی زیاتر له بواری ئاسایش له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانیان واژۆ كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا ئاماژه به‌وه دراوه، "دوای گه‌یشتنی یاسری بۆ تاران، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی ئێران له تاران كۆبووه‌وه، دواتریش یاداشتێكیی هاوكاریی هاوبه‌شیان له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و ئێران واژۆ كرد".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "یاداشته واژۆكراوه‌كه ئاسانكاری بۆ زیاره‌تكارانی رێوڕه‌سمی داهاتووی ئه‌ربه‌عینییه بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێن ده‌كات، هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تاران بنه‌ماكانی هاوكاری هاوبه‌ش و به‌هێزكردنی ئاسایشی هه‌ردوو وڵات له رێگه‌ی فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش تاوتوێ كراون".
هه‌ر به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، "یاسری له میانه‌ی دیداره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و تاران كردووه‌ته‌وه و دووپاتیكردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی عێراق پابه‌نده به پارێزگاریكردن له‌و په‌یوه‌ندییه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی".
ئه‌و وه‌زیره عێراقییه گوتی: "هیوادارم رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی ئه‌ربه‌عینییه له هه‌موو روێكه‌وه نموونه‌یی بێت بۆ ئه‌زموونی عێراق له ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ سه‌ردانه ملیۆنییه‌كان".
له به‌رامبه‌ریشدا عه‌بدولره‌زا ره‌حمان فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران گوتی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی واژۆمان كردووه، ڤیزای گه‌شتكردن له نێوان هه‌ردوو وڵات لابراوه و ئاستی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكارییه‌كانیش له بواره‌كانی دیكه به‌رزده‌كرێته‌وه، به تایبه‌ت بۆ زیاره‌تكارانی ئه‌ربه‌عینییه".
وه‌زیری ناوخۆی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یاداشته‌كه ئاسایشی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران به‌هێزتر ده‌كات".
فه‌زڵی گوتیشی: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆی عێراق و ئێران رۆژ به ڕۆژ باشتر ده‌بێت و دووپاتیكرده‌وه، "له ساڵانی رابردوو هاوكارییه‌كی گونجاومان له بواره‌كانی ئاسایش و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ناوچه سنوورییه‌كان بینی".
ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی عێراق، یاسین یاسری به یاوه‌ری شاندێك به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه و یاداشتێكیان واژۆ كرد.
H.B