بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگ یه‌كێتی مه‌رجی هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
جگە لە یەکێتی و گۆران، زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان خۆیان بۆ کۆبوونەوەی 18ى مانگ یەکلایی کردۆتەوە.
زۆربەی فراکسیۆنەکان لەگەڵ کۆبوونەوەکەن هەوڵیش دەدەن دوا نەخرێت، ئەوەی یەکلایی نەبۆته‌وه ئه‌وه‌یه، كه فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکە دەكات یان نا، له‌م باره‌یه‌وه لوقمان وه‌ردی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئه‌و حیزبه له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: چاوەرێی هەڵوێستی حزبین و دەبێت پێش کۆبوونەوەکە پارتی و یەکێتی بگەنە رێککەوتن، بە تایبەت لەسەر پرسی کەرکووک و بە غدا.
بڕیاریشه بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکە و كارنامه‌ی دانیشتنی پەرلەمان، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان پێش 18 مانگ لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببێـتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنەکە دیاری بکەن.
له‌كاتێكیشدا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان خۆیان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه یه‌كلایی كردۆته‌وه، عوسمان کانی کوردەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە روونی دەڵێت: بەڵی بەشداری دانیشتنەکە دەكه‌ین.
هه‌رچی گۆڕانیشه هێشتا خۆی بۆ به‌شداریكردن له‌و دانیشتنه‌دا یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دەڵێت: "هێشتا بریارمان نەداوە" و دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەیان هەڵوێستی حزبیان بە گرنگ دەزانن. هۆکاری بڕیارنه‌دانی حیزبه‌كه‌شی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە، كه "پارتی و یەکێتی بریاری رۆژی دانیشتنیان داوە".
له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماژه به بڕیاری كۆتایی ده‌كات و به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، پەرلەمانتارێکی ئه‌و حیزبه‌ش دەڵێت: "بەشداری دانیشتنەکەی 18 مانگ دەکەین".
کارنامەی سەره‌کیی دانیشتنەکە بریتییه له هه‌ڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بەپێ رێککەوتنەکە سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی، جێگری یەکەم بۆ پارتی و جێگری دووەم بۆ پێکهاتەی تورکمانە.
H.B