ھۆشداری دەدرێتە ئەو كەسانەی لە سلێمانییەوە سەردانی ئێران دەكەن

"بە پێچەوانەوە تووشی كێشە دەبنەوە"

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ھۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی لە رێگەی مەرزی باشماخەوە سەردانی ئێران دەكەن كە نابێت لە 10 ھەزار دۆلار زیاتر پارەیان پێ بێت.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە: "لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن بەو مەرجەی لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستەی (اظهارنامە) وەربگرن، كە چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لە رێگا تووشی كێشە دەبنەوە".

ھ.م