حكوومەتی عێراق: دەتوانین ئاسمانی خۆمان بپارێزین

"فڕۆکەی ئێف 16ی هەیە و دەتوانێت ئاسمانی وڵاتەکەی بپارێزێت"

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی سەربازی حکوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت "توانای پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەمان هەیە".

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق عەبدولکەریم خەلەف، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، عێراق فڕۆکەی ئێف 16ی هەیە و دەتوانێت ئاسمانی وڵاتەکەی بپارێزێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "عێراق هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانانە و ئاگاداری فڕینی فڕۆکەکانە، بەڵام بۆردوومانەکانی ئەمەریکا و ئێران، لە ناکاو بوون، لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لەو بۆردوومانانە پێکهاتووە".

خەلەف دووپاتیکردەوە "ژمارەی هێزەکانی بیانی لە شەش هەزار سەرباز کەمترە، کە لەنێو سەربازگەکانی عێراقدان، بنکەی سەربازیی تایبەت بە خۆیان نییە".

لەبارەی هێزەکانی ناتۆشەوە گوتی، لێکتێگەیشتنی دوورمەودا لەگەڵ ناتۆ هەیە، بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق.

ھ.م