سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
باشووری کوردستان
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ
مه‌سروور بارزانی
هه‌رێمی كوردستان
لوبنان
كابینه‌ی نۆیه‌م
په‌یامه‌كانی پیرۆزبایی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 11ی ته‌ممووزی 2019، سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌عد حه‌ریری وێڕای پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواست و جه‌ختی له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه، 10ی ته‌ممووزی 2019، مه‌سرور بارزانی، وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه‌ی پێ به‌خشرا.
دواتریش ته‌واوی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان و متمانه‌یان پێ درا.
ئ. م