توركیا كاروانێكی هاووڵاتیان له سه‌رێكانی ده‌كاته ئامانج
K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی بۆردومانی توركیا، كه كاروانی ئۆتۆمبێلی له سه‌رێكانی كردووه‌ته ئامانج، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، بۆردومانه‌كه ئه‌مڕۆ بووه و مسته‌فا بالییش بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئۆتۆمبێله‌كه هاووڵاتی سڤیل بووه.