سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

تا ئێستا چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و دامه‌زراوه‌ ماوون كه‌ مووچه‌ی مانگی ئازاری رابردوو وه‌ربگرن

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خه‌رج ده‌كرێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری رابردوو ده‌ستی پێ كردووه‌، كه‌چی تا ئێستا چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و دامه‌زراوه‌ ماون، كه‌ مووچه‌ی مانگی ئازاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌.

له‌وانه‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رەگەزنامەی هەرێم، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش، هێزەكانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاكەوتن، وەزارەتی شارەوانی‌ و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن، دیوانی‌ چاودێری‌ی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، دەستەی ژینگه، دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای گشتیی كاروباری مین.

هه‌روه‌ها وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی، وەزارەتی رۆشنبیریی، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتیی هەرێم، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی.