لە ههرێمی كوردستان ماستەرپلانی وەبەرھێنان دادهنرێت
K24 – ههولێر:
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان بەكوردستان24ـی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ بەڵێندەرانی كوردستان بڕیاریاندا لەسەر سیستەمی یەك پەنجەرهیی كاربكەن كە سوودێكی زۆر بە كەرتە جیاوزەكانی كوردستان دەگەیەنێت.
گوتیشی: بۆ ئەم مەبەستە داوایان لە بەڵێندەران كردووە پاڵپشتی پرۆژەكان بن، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشكرد، دەرفەتی زیاتر بە وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی دەدەن و چاویشیان لە ھێنانی وەبەرھێنەری دەرەكییە.