پارتی و یه‌كێتی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له به‌غدا زیندوو ده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی و پارتی لە بەغدا لە هەوڵی زیندووکردنەوەی هاوپەیمانیی کوردستانین, کە بە هەردووکیانەوە دەبنە خاوەن 44 کورسیی پەرلەمانی، ئەمەش لە ڕێكکەوتنی نێوان مەکتەبى سیاسیی ئەو دوو حزبه باسی لێوە کراوە, کە دەبێت تاکو ئاستی یەکگرتنی فراکسیۆنەکانیان هاوتەریب کار بکەن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنەیەک لە بەغدا پێکهێنراوە و هەنگاوی کرداریش نراوە.
مه‌یاده نه‌جار، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌و پرسه لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێكهێنراوه، ئامانج لێی، نزیككردنه‌وه‌ی دید و بۆچوونی لایه‌نه كوردستانییه‌كانه و ده‌مانه‌وێ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه پێشتر هه‌مانبوو، زیندووی بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و گرفتانه‌ی له كوردستان هه‌ن، نه‌گوازرێنه‌وه بۆ نێوان لایه‌نه كودستانییه‌كان له عێراق".
له‌كاتێكیشدا یەکێتیی له په‌رله‌مانی عێراق، خاوەن 19 کورسییه، ئەوانیش هەنگاویان ناوە بۆ نزیك بوونەوەی زیاتر لە پارتی و زیندووکردنەوەی هاوپەیمانیی کوردستانی. بەختیار شاوێس, په‌رله‌مانتاری ئه‌و حیزبه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه "ده‌بێت فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا كاره‌كانیان بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه مۆركێكی كوردستانییانه له كاركردنیاندا ره‌نگ بداته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا هه‌ن، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه، كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه دروست نه‌بێت".
ماوه‌ی دوو خولە، فراکسیۆنە کوردستانییه‌كان لە بەغدا بە جیا کار دەکەن, بەڵام ئەمجارە دەیانەوێت پێگەیان بەهێز بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێ له یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا كاره‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه.
H.B