وه‌زیری دارایی: له كاتی خۆیدا مووچه دابه‌ش ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه له سایتی وه‌زاره‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به بێ دواكه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگه‌كانی 10، 11، 12 پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران 30 رۆژ جارێك له كاتی خۆیدا به بێ دواكه‌وتن دابه‌شكراوه و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زیردا هاتووه: پاشه‌كه‌وت هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان به هیچ جۆرێك موچه دوانه‌كه‌وتووه و له كاتی خۆیدا مووچه دابه‌شكراوه.
ئاوات جه‌ناب نوری جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ده‌بێت هاووڵاتی و مووچه خۆران هۆشیار بن هه‌موو بڕیار و رێنماییه‌كانمان له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به شه‌فافی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه نابێت بڕوا به درۆ و چه‌واشه‌كاریی بكه‌ن.