به ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌ران له پارێزگای نه‌جه‌ف، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه و كۆنتڕۆڵیان كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، خۆپیشانده‌رانی نه‌جه‌ف، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف و كۆنتڕۆڵیان كرد.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆپیشانده‌ران به ئاڵای عێراقه‌وه رژاونه‌ته ناو فڕۆكه‌خانه و هیچ هێزێكی ئه‌منیش بۆ پاراستنی شوێنه‌كه نه‌ماون و چۆڵیان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی سكای نیوزی ئیماراتیش، خۆپیشانده‌ران فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه و گه‌یشتوونه‌ته دوایین خاڵی پشكنین و چوونه‌ته سه‌ر فڕگه‌ی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه.
وه‌ك وێبسایته‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له ئێستادا به هۆی كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ش راگیراون.
به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، ئاوی پاكی خواردنه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له پارێزگاكانی باشووری عێراق، ماوه‌ی پێنج رۆژه خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستییان پێكردووه.
ئه‌مڕۆش له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، بابل، میسان، زیقار و به‌سڕه خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
ا. م