نادییە موراد پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

چەند داوایەک لەبارەی ئێزدییەکان ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

نادییە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد و هیوادارە لە داهاتوو بتوانن پێکەوە کاری زیاتر بۆ ئێزدییەکان بکەن.

لە پەیامەکەی نادییە موراد هاتووە: "هیوادارم لە چەند مانگی داهاتوو بتوانین پێکەوە کاربکەین و چارەسەر بۆ کێشە و گرفته‌كانی ئێزدییه‌كان بدۆزینه‌وه‌".

هه‌روه‌ها هیوای خواست، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئاست داخوازی خه‌ڵكی كوردستان بێت و خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌ش بكات.

دوێنێ 10/7/2019 پەرلەمانی كوردستان متمانەی بە پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەخشی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە وتارێكدا ھێڵە گشتییەكانی كابینەی نوێ و كارنامەی چوار ساڵی داھاتووی حكوومەتی خستەڕوو، كە بەشێكی كارنامەكە جەختكردنەوەیە لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی.

 
 

 H.J