K24 - گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گه‌رمیان رایدەگەیەنێت، هه‌رئۆتۆمبێلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان) پێوه‌نه‌بێت و ده‌ستكاری تابلۆكه‌ی كرابێت ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت.
لە راگەیەندراویكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گه‌رمیان، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیی و بەڕێوەبەرێتیەكان و فەرمانگە حكوومییەكانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگادار دەكاتەوە: "هه‌رئۆتۆمبێلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان) پێوه‌نه‌بێت و ده‌ستكاری تابلۆكه‌ی كرابێت واته له‌ژماره‌ی حكوومی ـیه وه گۆڕابێت بۆ ژماره كاتی و، له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆكاری تایبه‌تی به‌كاربێت ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت له‌لایه‌ن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوه وه كه‌سی سه‌ر پێچیكاریش له‌رێگای به‌شی داواكانی هاتووچۆوه ده‌درێته داگا بۆ سزادانی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و تاكه كه‌سی هه‌ر شوفێرێكی میری پابه‌ندی ئه‌م بریاره نه‌بێت راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه داده‌گیرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێیده‌خوڕێت ده‌درێت به‌دادگا به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت".
ھ.م
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار