به فه‌رمی، شاندێكی یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌یشتنه هه‌ولێر
یانه‌ی ریال مه‌درید شاندێكی خۆی بۆ دۆزینه‌وه‌ی یاریزانانی به‌هره‌مه‌ند ڕه‌وانه‌ی باشووری كوردستان كرد و ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، شاندێكی یانه‌ی ریال مه‌درید كه له 3 كه‌س پێكهاتبوون گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به نیازن بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له باشووری كوردستان بمێننه‌وه.
شانده‌كه به مه‌به‌ستی چاودێریكردن و دۆزینه‌وه‌ی یاریزانانی به‌هره‌مه‌ند هاتوونه‌ته كوردستان، به نیازن له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ردانی زۆربه‌ی ئه‌كادیمیا و فێرگه وه‌رزشییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بكه‌ن.
شانده‌كه‌ی ریال مه‌درید چاویان ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی كه خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵانن، له ئه‌گه‌ری ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی كورد، راسته‌وخۆ شانده‌كه ئاماده‌كاری و كارئاسانی بۆ ده‌كه‌ن بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به ئه‌كادیمیای ریال مه‌درید له ئیسپانیا.