خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند داوای مافەکانیان دەکەن

"10 ساڵە تەنها 30 هەزارمان پێدراوە"

K24 – سلێمانی:

جارێکی دیکە خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند لە شاری سلێمانی لە بەردەم دادگا گردبوونەوە.

یەکێک لە خاوەن پشکەکان لە بارەی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆیان بە کوردستان24ی راگەیاند: "زیاتر لە 10 جار خاوەن پشکەکان خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام ئەمجارە تەنها نوێنەرانی خاوەن پشکەکان گردبووینەتەوە".

راشیگەیاند: "ئەمجارە دادگا دۆسییەکەی بە جدی گرتووە و بە ماددەی 456، فەرمانی گرتن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچووە".

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ئەوەی بەڵگەی پێویستمان پێشکەش کردووە، دۆسییەکە چەند جارێک پشتگوێ خراوە. لە ماوەی 10 ساڵدا، تەنها 30 هەزار دیناری عێراقیمان وەرگرتووە.

H.J