به‌غدا خراپترین شارى جیهانه بۆ ژیان
K24 - هه‌ولێر:
بۆ ده‌یه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك، به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به خراپتری شار داده‌نرێت له سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ژیان.
به گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كی دامه‌زراوه‌ی "مێرسه‌ر"ی جیهانی بۆ راوێژكاری، ڤیه‌ننای پایه‌ختی ئاوستریا "نه‌مسا"، به باشترین پایته‌خت دانراوه له جیهان و به‌غداش خراپترینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له راپرسییه‌كه‌دا، سه‌قامگیری سیاسی, چاودێری ته‌ندرووستی, په‌روه‌رده, ئاسووده‌یی، رێژه‌ی تاوان و گواستنه‌وه كراونه‌ته پێوه‌ر.
به گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كه، بۆ نۆیه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك، ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م باشترینه بۆ ژیان، دواتریش زیوریخی سویسرا، له ریزبه‌ندی سێیه‌میش، ئۆكلاندی نیوزیلانده.
دواتر، میونخی ئه‌ڵمانیا، ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا، دۆسلدۆرف ئه‌ڵمانیا، فرانكفورت ئه‌ڵمانیا، جنێڤ سویسرا، كۆپنهاگن دانیمارك و بازلی سویسرا.
هه‌شت شاری ئه‌وروپی له ده یه‌كه‌مینه‌كانن، سێیان له ئه‌ڵمانیا، سێ شاری سویسرا، شارێكی نیوزیلاند، شارێكی كه‌نه‌دا و شارێكی ئوسترالیای تێدایه.
له خواره‌وه لیسته‌كه و دوایین پایته‌خت و شاره‌كانی جیهانیش، به‌غدای پایه‌ختی عێراق، له ریزبه‌ندی 231 و دوایین شاری جیهاندایه، به‌مه‌ش بۆ ده‌یه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك، ده‌بێته خراپترین شاری جیهان بۆ ژیان.
سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن، دوو پله و دیمه‌شقی پایته‌ختی سوورياش 6 پله له پێش به‌غداوه دێت.
تارانی پایته‌ختی ئێران له ریزبه‌ندی 200ه‌مینه و ئیستانبولی توركیاش له ریزبه‌ندی 154ه‌مدایه.
ا. م