K24 – ههولێر:
نووسینگەی نەجمەدین کەریم ئاشکرای دەکات، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كهركووك، لە شاری هەولێرە و لە راییکردنی کارەکانی بەردەوامە، ئەمڕۆش چەند دیدارێک ئەنجام دەدات.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نەجمەدین کەریم بە کوردستان24ی راگەیاند: "نەجمەدین کەریم گەڕاوەتەوە هەولێر و لە راییکردنی کارەکانی بەردەوامە".
راشیگەیاند: "سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە دەستبەسەرکردنی پارێزگاری کەرکووک دەکەن، دوورن لە راستییەوە".
پێشتر بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاویان کردبووەوە، گوایه نەجمەدین کەریم لەسەر دۆسیەی گەندەڵیی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە لوبنان دەستبەسەر کراوە و رادەستی حکوومەتی عێراق دهکرێتەوە.
H.J
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار