حه‌سه‌ن كه‌عبی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات

"له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووكیش ده‌كرێت"

K24- كه‌ركووك:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختدەكاتەوە، لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك ئەنجامدەدرێت.

حەسەن كەریم كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان, ئەندام پەرلەمانەكانی سنووری كەركووك, نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق و نێردەی تايبه‌تی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاماژەی بەوە كرد، وێرای تایبەتمەندی كەركووك، ھاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، رێكارەكانی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەرێوەدەچن.

ئاماژەی بەوەشدا، كێشەكانی كەركووك، مەترسییەكانی تیرۆر و فرە پێكھاتەیی پارێزگاكە، وامان لێدەخوازن كاری جدی بكەین، بۆ ئەوەی لەو پارێزگایەش ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و كاری جدی بۆ بكرێت.

جەختیشی كردەوە، لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، لە كۆتایی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردن لە كەركووكیش ئەنجام دەدرێت.

H.B