شەش کاندیدی کورد دەبنە پەرلەمانتار له سوید
K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری سوید رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 6 كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد، وه‌ك په‌رله‌مانتاری خوولی نوێی په‌رله‌مانی سوید هه‌ڵبژێردراون.
جه‌بار ئه‌مین، كه بۆ دوو خوولی له سه‌ریه‌ك له لیستی پارتی سه‌وز (پارتی ژینگه)، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید بووه، له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان، ده‌ركه‌وتووه، شه‌ش كورد بوونه‌ته په‌رله‌مانتار.
به گوێره‌ی نووسینه‌كه‌ی جه‌بار ئه‌مین، هه‌ریه‌ك له (لاوێن رێدار - پارتی سوسیال دیموکرات، گۆڵان ئاڤچی - پارتی لیبرال، سەرکان کۆسێ - پارتی سوسیال دیموکرات، قادر کاسیرگە - پارتی سوسیال دیموکرات، سارا سێپپەلە - پارتی دیموکراتە سویییدییەکان) ده‌رچوونه.
جه‌بار ئه‌مین، ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی بەدواچوونێکی خۆم، بەلایەنی کەم 42 لە کاندیدەکانی پەرلەمانی سوید بەڕەچەڵەک کوردن، لەوانە 64٪ی ڕەگەزی نێرن و 36٪ی ڕەگەزی مێن".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌نها لە شار وهەرێمی ستۆکهۆڵم زیاتر لە 10 کاندیدی بەڕەچەلەک کورد هەیە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی سوید، روونیشی ده‌كاته‌وه، پێده‌چێت ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌و وڵاته زیاتر بێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌یه (ئەمینە کاکە باوە)، له پارتی چەپ، ده‌ربچێت.
ئاشكراشی ده‌كات، چه‌ند كوردێكیش وه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌ده‌گ ده‌بن، كه هه‌ریه‌كه له (ژین ئاکگوڵ حاجۆ) لە پارتی چەپ و (شادیە حەیدەری) لە پارتی سوسیال دیموکراتن.
بۆ هه‌ڵبژاردنی 9ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ، زیاتر له 40 كورد خۆیان كاندید كردبوو و پێده‌چێت نزیكه‌ی 7 كه‌سیان وه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردرێن، كه له پارته جیاجیاكانی سویدن.
زیاتر له 6 هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری سوید، بۆ به‌ده‌ستهێنانی 349 كورسی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كێبڕكییان ده‌كرد.
ئ. م