پزیشکێکی ناسراوی دھۆک لە کۆنفرانسێکی جیھانیدا کۆچی دوایی کرد

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه‌

K24 - دهۆك

پزیشكێكی ناوداری شاری دهۆك كه‌ تایبەتمەنده‌ له‌ نەخوشییه‌كانی ژنان له‌ناو كۆنفرانسێكی پزیشكیدا له‌ ئه‌وروپا کۆچی دوایی کرد.

د. شەونم ئەحمەد، لە کاتی بەشداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە پزیشکانی ئافرەتان كە لە ڤییەننای پایتەختی ئۆستریا "نەمسا"، دکتۆر شەونم ئەحمەد کە پزیشکێکی ناسراوی ئافرەتانە بەھۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست داوه‌.

ھەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەراتی تەندروستی پارێزگای دھۆک بە کوردستان 24ـی راگەیاند: "د. شەونم لەلایەن کۆمەڵەی جیھانی نەخوشیەکانی تایبەت بە ئافرەتان داوه‌تی وڵاتی ئۆستریا "نەمسا" کرابوو و لە ساتی بەرێوەچونی مەراسیمی کۆنفرانسەکەدا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە".

د. شەونم ئەحمەد، لە دایکبوی 1965ـی شاری بەغدایە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریوسە لە بواری پزیشکیدا و سەردەمانێک بەرێوبەری تەندروستی شاری کەرکوک بوو و لە دھۆک خزمەتێکی زووری ئافرەتان کردووە.