دوعا و ده‌لال له ماڵه‌وه رایانكردووه و داوای پارێزگاریی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
چیرۆكێكی نوێی دوو كچه خوشكی سعودیی بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌وان له خێزانه‌كه‌یان هه‌ڵاتوون و داوای پارێزگاریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و توانیوویانه له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌ربچن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌یشتوونه‌ته توركیا.
دوعا و ده‌لال، خوشكن، ڤیدیۆیه‌كیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له جیهان ده‌كه‌ن، هاوكارییان بكه‌ن و پشتیان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه و ده‌ڵێن: "مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه و له شوێنێك بمانپارێزن ده‌ستی خێزانه‌كه‌مان نه‌گات پێمان".
ئه‌و دوو كچه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "باوكیان ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كانیاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تونیوویانه له ده‌ست خێزانه‌كه‌یان رابكه‌ن".
ئه‌و دوو كچه له ڤیدیۆكه‌دا گوتوویانه: "خێزانه‌كه‌یان زۆر به توندوتیژیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون و هه‌وڵیانداوه له كه‌سانێك ماره‌یان بكه‌ن كه له رووی ته‌مه‌نه‌وه زۆر له خۆیان گه‌وره‌ترن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێكردوون له ماڵه‌وه زیندانییان بكه‌ن" وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یڵێن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكه، هه‌ژماره‌كه‌یان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داخراوه. چیرۆكه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن چالاكان و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوسۆزی زۆری بۆ په‌یدا بووه.
هه‌ر له تویته‌ره‌وه هه‌ڵمه‌تێك له‌ژێر ناوی "دوعا و ده‌لال رزگار بكه‌ن" ده‌ستیپێكرد. به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی لایه‌نگری حكوومه‌تی سعوودیه‌ن كه‌وته به‌ر هێرش و ره‌خنه و كاردانه‌وه.
#SaveDuaandDalal #SaudiSistersRescue#أنقذوا_دعاء_و_دلال
— رآن ڤآنيا♀️ (@RanVania) June 12, 2019
Saudi sisters @DuaDalal , fled #KSA to Turky, in attempt to survive a legalized human trafficking; they were about to be forced into a traditional marriage to very old men@hrw_ar @monaeltahawy @HRWcanada @OHCHR_MENA @CNN pic.twitter.com/sru91TlF6Y