کوشتنی فیلێک بەشێوەیەکی دڕندانە کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە

ڤیدیۆی کوشتنی فیلێک بڵاودەکرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ڤیدیۆی چۆنیەتی کوشتی فیلێک لە کینیا ئاشکرا دەکرێت کە ساڵی پار کوژراوە.

بەهۆی ئەوەی ئەو فیلە چووەتە ناو بێستانێکی جووتیارێک و سەوزەواتی خواردووە، گوندنشینان بە داس و چەقۆ هێرشی دەکەنە سەر و بەشێوەیەکی دڕندانە فیلەکە دەکوژن.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە، چاودێرانی دارستانەکان لە کینیا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

لە ساڵی 1973ەوە، حکوومەتی کینیا راوکردنی فیلی قەدەغەکردووە و هەر کەسێک بەو کارە هەستێت زیندانی دەکرێت و بە بڕی 200 هەزار دۆلار سزا دەدرێت، بەڵام گەندەڵی بەرپرسانی ناوچەکە بووەتە هۆی ئەوەی هێشتا راوکردنی فیل هەر بمێنێت.

بەگوێرەی داتاکانی رێکخراوی ئاژەڵپارێزێی جیهانیی ساڵی 2016،  لە تەواوی ئەفریقا، 400 هەزار فیل لە ژیان ماون و 23 هەزار لەوان لە کینیا دەژین.