پۆ‌مپێیۆ: تره‌مپ و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێران بوه‌ستێنن
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێران بوه‌ستێنن و سنوورێكی بۆ دابنێن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پۆ‌مپێیۆ گوتی: "رژێمی ئێران داهاته‌كانی له چالاكییه‌كانی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌كار ده‌هێنێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تره‌مپ و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێران بوه‌ستێنن و سنوورێك بۆ چالاكی و فراوانخوازیه‌كه‌ی دابنێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، "رێكاری گه‌وره‌مان له دژی ئێران گرتووه‌ته‌به‌ر و رێگه‌مان نه‌دا ژیانی خه‌ڵك بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "قاسم سوله‌یمانی به‌رپرس بوو له‌و هێرشه‌ی عێراق، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كی تێیدا كوژرا".
H.B