K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، توركیا سه‌رێ كانیێ به فڕۆكه‌ی "f-16" بۆردومان ده‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر له‌ناو خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "روسیا الیوم" به‌رپرسێكی ئه‌منیی توركیا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی توركیا به هێرشی ئاسمانی ده‌ستی پێكردووه و به بۆردومانی تۆپخانه‌كانیش پشتیوانی ده‌كرێن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، كه‌تیبه‌ی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی بنكه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و جبه‌خانه و كۆگاكانی چه‌ك و ته‌مه‌نی هێزه كوردییه‌كان له سه‌رێ كانیێ كردووه.
هاوكات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات داوا له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كردووه، كار بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و سه‌ره‌تاش ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنه‌كانی هه‌سه‌ده له سه‌رێ كانیێ بیسترا.
په‌یامنێری كوردستان 24ـیش له سه‌رێ كانیێ رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕی له ئاسمانی سه‌رێ كانیێ ده‌سووڕێنه‌وه و تا دێت ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی زیاتریش ده‌بیسترێت.
گوتیشی: ده‌نگی چه‌كی جۆراوجۆر به قه‌باره‌ی جیاوازه‌وه ده‌بیسترێت.
H.B
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار