نێچيرڤان بارزانى: پارتى هه‌رگيز سازشى له‌سه‌ر مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌ياند، پارتی دیموكراتی كوردستان ھەرگیز سازشی لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان نەكردووە و ھەرگیز سازش لەسەر مافە دەستوورییەكانی كوردستان ناكات.
نێچيرڤان بارزانى له وتارێكدا، كه له ئاهه‌نگى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان له شارى هه‌ولێر پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، پارتى ديموكراتى كوردستان به پشتيوانى جه‌ماوه‌رى كوردستان توانيويه‌تى زاڵ‌بێت به‌سه‌ر نسكۆكاندا و زياتر له 70 ساڵه ئه‌و حزبه به پشتيوانى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له خه‌باتكردن به‌رده‌وامه.
روونيشيكرده‌وه، به‌هێزى پارتى له به‌غدا هاوواتايه له‌گه‌ڵ به‌هێزى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌يى به‌هێزى پارتى ئاماژه‌يه بۆ به‌هێزى هه‌رێمى كوردستان.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، يه‌ك ده‌نگ زۆره بۆ پارتى و داواشى له ئه‌ندام و لايه‌نگر و هه‌وادارانى ليستهكهى كرد، به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ بده‌نه ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و موسڵ به لیستی ژماره (184) به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات و له كه‌ركووك پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی كردووه.