كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەكە كردووە، كاریگەری لەسەر ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچە تەزرە دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت و لە ھەندێك ناوچەشدا ئەگەری تەزرە بارین و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانبارین ھەیە.

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی