سەرۆك بارزانی پێشوازیی له‌ ئەیاد عەللاوی كرد

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێ كران

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ له‌ سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له ‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی بوو.