ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌به‌ل تارق وه‌ڵامی ئێران ده‌ده‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌رووی جه‌به‌ل تارق ئه‌و راپۆرته ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له ئازادكردنی كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری "گریس 1" ده‌كه‌ن، كه نه‌وتی ئێرانی هه‌ڵگرتبوو و به‌ر له ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "روسیا الیوم"، ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌رووی جه‌به‌ل تارق، وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له میدیا ئێرانییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، گوایا بڕیاریانداوه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه ئازاد بكه‌ن.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ رێكخراوی كه‌ناراوه‌كان و ده‌ریاوانی ئێرانی رایگه‌یاندبوو، له نزیكترین كاتدا به‌ریتانیا كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری "گریس 1" ئازاد ده‌كات.
ئه‌و رێكخراوه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، به‌ریتانیا نیازی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه نیشان داوه و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاڵوگۆڕكراون.
راسته‌وخۆ دوای راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوه ئێرانییه‌كه‌ش، وته‌بێژی ئیداره‌ی جه‌به‌ل تارق گوتی: وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات، كه له ئه‌نجامی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه یاساییه‌كه‌ی كه‌شتییه نوتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران هاتوونه‌ته ئاراوه.
H.B