وەزارەتی ناوخۆ وادەی شوفێریی تەكسی بۆ فەرمانبەران درێژ كردەوە

رێنمایی نوێ بۆ فەرمانبەرە شوفێرەكان دەرچوو

K24 - ھەولێر

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، جێبەجێكردنی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2019 تایبەت بە رێكخستنی كاری شوفێریی تەكسی، درێژ دەكرێتەوە.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا ھاتووە: "ئاماژە بە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2019 تایبەت بە رێكخستنی كاری شوفێری تەكسی لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان ژمارە (1687) لە 24/1/2019، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (6) ساڵی 2009، بڕیارمان دا: بە درێژكردنەوەی ماوەی جێبەجێكردنی مادەی شەشەم لە بڕگەی (2)ی رێنمایی ئاماژە پێكراوی سەرەوە تا 1/9/2019".

دەقی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ
دەقی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ

ھ.م