كوردستان 24 ورده‌كاری كوژرانی دوو كه‌س له‌ دهۆك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەو كەسەی لە دهۆك گەنجێكی كوشت لە ئامێدیش هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت
kurdistan24.net

K24 - دهۆك:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كه‌سێك له‌ نزیك شوقه‌كانی دابین له‌ ناوه‌ڕاستی دهۆك گه‌نجێكی 32 ساڵانی كوشت و كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستاش هه‌مان له‌ ئامێدی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت.

مه‌سعود محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ دهۆك رایگه‌یاند، دوای نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێكی له‌ رووداوی كوشتنی گه‌نجه‌ 32 ساڵییه‌كه‌، بكوژه‌كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌ دهۆكه‌وه‌ بردووه‌ته‌ نزیك ئامێدی و له‌وێش كوشتوویه‌تی.

موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆكیش راده‌گه‌یه‌نێت، بكوژه‌كه‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵانه‌ و  خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه و به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 406ی یاسای سزادان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

مه‌سعود محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ باره‌ی هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگای دهۆك، له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، گفتوگۆ ده‌كات.

رێژین ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ دهۆك، له‌ باره‌ی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی دهۆك، كه‌ هێشتا رووداوی كوشتنی ژنه‌كه‌ رووی نه‌دابوو.

ئ. م