"مێسی به‌هۆی قسه‌كانی داوای لێبوردن ده‌كات"
به گوێره‌ی به‌شێكی زۆر له سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، لیۆنێل مێسی په‌یامێكی بۆ داوای لێبوردن كردن ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سزادان رزگاری نابێت.
پێگه‌ی گڵۆبۆی به‌رازیلی ئاشكرای كردووه لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌ی له كۆپا ئه‌مریكا داویه‌تی له رێگه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی په‌یامێكی بۆ داوای لێبوردن كردن بۆ فیدراسیۆنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور ناردووه، به‌ڵام وه‌ك پێویست پێشوازی له داوای لێبوردنه‌كه‌ی نه‌كراوه و به ناراسته‌وخۆ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه مێسی پێویسته له زاری خۆیه‌وه داوای لێبوردن بكات، ئه‌گه‌رنا سزایه‌كه‌ی قورس‌تر ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی به‌هۆی لێدوانه‌كانی له دژی ناوبژیوانانی كۆپا ئه‌مریكا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بڕیاردراوه 3 یاری نێوده‌وڵه‌تی سڕبكرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی به‌شداریی له 3 یاری له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی له پاڵاوتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 ناكات.