ڤیدیۆ.. دواى شكستهێنانیان داعش گرته‌یه‌كی شه‌ڕی باغۆزی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش گرته‌یه‌كی شه‌ڕی باغۆزیان بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی دیمه‌نه‌كان، شه‌ڕه‌كه له كه‌مپی باغۆز بووه و پێش ئه‌وه بووه، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه‌مپه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له ریزی چه‌كدارانی داعشدا ئافره‌ت و منداڵ چه‌كدار كراون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هاوكات یه‌كێك له چه‌كدارانی داعش به زمانی ئه‌ڵمانی داوای ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له ئه‌ندامانیان ده‌كات.
هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه، له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له باغۆز نزیك بوونه‌ته‌وه.
له مانگی شوباتی رابردووه‌وه تا ئێستا، 5 هه‌زار چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كردووه.
هاوكات 60 هه‌زار كه‌س له باغۆز به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده رایان كردووه و خۆیان راده‌ست كردووه.