كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت لە لەكاتەكانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكاندا ھەوری باراناوی دەبێت لە ھەندێك كاتدا لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی بەلێزمە و ھەورە تریشقە دەبێت.