چاكسازیی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
دەستەی دەستپاکیی و لیژنەی دەستپاکیی چاوەڕێی هەنگاوى باش لە بواری چاکسازیی لە سەرۆکی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسايی لە دەستەی دەستپاکیی پێشنیازێك بۆ چاکسازی دەخاتەڕوو و دەڵێت، ژمارەیەك کەیسی چاکسازیی هه‌ن، كە پێويسته لەم کابینە تازەیەدا چارەسەر بکرێن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێ دەکات یەکەم هەنگاوی کابينەی نۆیەم ناردنی پڕۆژەیاسای چاکسازیی بێت بۆ پەرلەمان.
له‌كاتێكدا قۆناغه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ستیان پێ كردووه، هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستان ئومێدیان بۆ چاکسازیی لە حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان هەیە، بە تایبەت لەلایەن سەرۆکی داهاتووی كابينه‌ى نۆیه‌مى حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه.
دەستەی دەستپاکیی به سه‌دان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تێدایه، كه چاوه‌ڕێی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن، له‌م باره‌یه‌وه موشیر ره‌شید، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسايی لە دەستەی دەستپاکیی دەڵێت: "مەسرور بارزانی دەتوانێت هەنگاوەکانی چاکسازیی خێرا بکات".
هاوكات كه رێککەوتنی لایەنە سەرەکییەکانی پێکهێنانی حکوومەت، بە تایبەت پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر چاکسازیی و ویستی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی چاکسازیی، دوو هۆکارن، كه کابینەی نۆیه‌م پڕۆژەی چاکسازیی جێبەجێ بکات، لیژنەی دەستپاکیش بە ئومێدەوە لەم چاکسازییە دەڕوانێت.
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكیی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "باوه‌ڕمان به‌وه‌یه كه مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌نگاوی جیددی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی ده‌نێت، چونكه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردووی مه‌سرور بارزانی، ده‌بینین كه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بووه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بۆیه پێمانوایه له به‌رپرسیارێتییه نوێیه‌كه‌شیدا وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو، ئه‌ركه‌كه به جیددی راده‌په‌ڕێنێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "دۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی له چاكسازیدا هه‌نگاوی باش له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان بنێین و ئومێدی گه‌وره‌مان به حكوومه‌تی نوێ هه‌یه".
لە رابردوودا بارودۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هۆکار بوو بۆ رێگریكردن لە چاکسازیی و بەهەدەردانی داهاتی گشتی و گەندەڵیی لە دامودەزگاکانی حکوومەت, به‌ڵام له كابینه‌ی نۆیه‌م به هۆی بوونی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی و رێككه‌وتنی سیاسی و خواستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی داهاتوو بۆ چاكسازیی، پرۆسه‌كه‌ی خێراتر ده‌كات و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و چاكسازسی ده‌بێته یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌ت.
H.B