یه‌كێتی: داوای په‌نجا به‌ په‌نجامان نه‌كردووه‌

هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌، حزبه‌كه‌یان بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، داوای په‌نجا به‌ په‌نجای كردبێت.

سمكۆ ئه‌سعه‌د، راوێژكاری یاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سپێده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و راوێژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "یه‌كێتی داوای په‌نجا به‌ په‌نجای بۆ به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌ و ناشیكات".

گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیانپێكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ و هاتنی ساڵی نوێ، راگیراون، بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌و پرسه‌ كۆببنه‌وه‌.

ئ. م