وەزیری پلاندانان نوێترین زانیاری لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

داواکارییەکانی کورد جێبەجێ کراون؟

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زۆرینەی داواکارییەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق جێگیرکراوە.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زۆرینەی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق جێگیرکراوە و پرسی بودجەش لەلایەن شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆتایی هاتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودا هەوڵدەدات بە کردەوە بەڵێنەکانی جێبەجێبکات و پەرە بە گشت بوارەکان بدات.

شاندێکی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت.

H.J