له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 10هاووڵاتی له‌ رۆژئاوای كوردستان شه‌هیدبوونه‌

منداڵانیشی تێدایه‌

K24 - قامیشلۆ:

په‌یامنێری كوردستان بیست و چوار له‌ شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند،  له‌ ده‌ستپێكی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، 10 هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌رێكانی و گرێ سپی و قامیشلۆ شه‌هید بوونه‌ و له‌ نێو قوربانیه‌كاندا منداڵیش هه‌ن.

هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌ستیپێكرد.

ئه‌گه‌رچی تا ئێستاش له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان هێرشه‌كه‌ ئیدانه‌ كراوه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامه‌.