پسپۆڕان: دادگای فیدڕاڵی 15 ساڵه شهرعییهتی نهماوه
K24- ههولێر:
پسپۆرانی دەستووری جهخت دهكهنهوه، دادگای فیدڕاڵی عێراق ماوەی 15 ساڵە شەرعیەتی نەماوە و هیچ یاسایەکیش نیە کەسێك بۆ شوێنگرەوەی ئەو دادوەرە دیاری بکات، کە خانەنشین کراوە. دەشڵێن تاکە رێگە لەبەردەمیان دانانی یاسای دادگاکەیە، کە لە ساڵی 2005 وە دانەنراوە. نەمانی رهوایهتی ئەم دادگایەش بە زیان بۆ هەرێمی کوردستان دهشكێتهوه.
محەمەد مەولود، پسپۆری یاسایی كه ئاگاداری وردەکاری کارەکانی دادگای ئیتحادی و دەستووری عێراقە دەڵێت: هەوڵێك هەیە بۆ ئهوهی کەسێك لە شوێنی دادوەرە خانەشین کراوەکە دابندرێت، ئیم ههنگاوهش به نایاسایی دهزانێت.
لهكاتێكیشدا زۆر جار کورد بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ پەنای بۆ ئەو دادگایە دەبرد، کە چەند جارێکیش لە بەرژەوەندی کورد بریاری داوە، لەکارکەوتنی زیانی بۆ کورد دەبێت، پێویسته کورد بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە یاساییەکانی رێگەی گفتوگۆ بگرێتە بەر، ئهردهڵان نورهدینیش كه ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقه، باس لەوە دەکات، تاکە رێگە بۆ چارەسەری کێشەی دادگای فیدراڵی دانانی یاسایێکی تایبهتمهنده.
دادگای ئیتحادی لە 9 دادوەر پێکهاتووە، ئەوان لە ساڵی 2005 وە دامەزراون، یاساکەشیان لەگەڵ پەسەندکردنی دەستوور هەڵوەشاوەتەوە، لە کارەکانیشیان بەردەوامن. پسپۆرانیش دەڵێن: ئەگەر یاساکە بەگوێرەی دەستوور بۆیان دیاری بکرێت، ئەوا جگە لە دادوەر کەسی ئایینی و مەرجەعیەتیش دەتواندرێت ببنە ئەندامی دادگاکە، کە ئەمە بە مەترسی دەزان.
H.B